"گاریس به‌یل واز له‌ یاریكردن ده‌هێنێت"

گاریس به‌یل یاریزانی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید
گاریس به‌یل یاریزانی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید

پێکانە زۆرەکان و دوورکەوتنەوە لە یاریگاکان رەنگە گاریس بەیڵ ناچار بە وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردنی بکات، بە ئەگەرێکی زۆر ئەگەر وێڵز نەگاتە جامی جیهانی گاریس بەیڵ واز لە یاریکردن دەهێێنێت.

 رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش بلاویکردەوە، گاریس بەیڵ لەوەتەی چووەتە ریال مەدرید 29 جار تووشی پێکان بووە و لە کۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستەکەیان کۆتایی دێت

گاریس بەیڵی وێڵزی یاریزانی باڵی ریال مەدرید بەردەوامە لە دابڕان لە یانەکەی بەهۆی زنجیرە پێکانە یەک لە دوای یەکەکان، بەیڵ کە لەوەتەی مانگی ئۆگەستی 2013ـەوە چووەتە ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە نە خۆی و نە یانەکەشی هێندە خێریان لە یەکتر نەبینیوە،

بەیڵ لەوەتەی چووەتە ریال مەدرید تا ئێستا 29 جار تووشی پێکان بووە، کە لە هاوینی 2013 بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ لە تۆتێنهامی ئینگلیزیەوە گواسترایەوە ریزی شایانەکان.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی راپۆرتێکی لەبارەی پێکانەکانی گاریس بەیڵ بڵاو کردەوە و بە ناونیشانێکی گەورە دەنووسێت ماڵئاوایی گاریس بەیڵی غەمگین، بە تایبەت کە ئەم یاریزانە لەوەتەی 28ـی مانگی ئۆگەستی ساڵی رابردووەوە بەشداری یارییەکانی ریال مەدریدی نەکردووە.

لەوکاتەوە یاریزانە وێڵزیەکە 105 رۆژ بەهۆی پێکانەوە لە ریال مەدرید دابڕاوە و لەم وەرزە بە گشتی بەشداری تەنیا سێ یاریی کردووە، گرێبەستی یاریزانەکەش نوێ نەکراوەتەوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەیڵ لە کۆتایی ئەم وەرزە لە ریال مەدرید جیا دەبێتەوە.

مارکا لە راپۆرتەکەیدا ئامارەکانی گاریس بەیڵ دەخاتە روو، یاریزانەکەی هەڵبژاردەی وێڵز لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکان  لەوەتەی 2013 تا ئێستا 254 یاریی بۆ ریال مەدرید، 106 گۆڵی کردووە و 68 گۆڵیشی دروست کردووە.

دوایین جاریش کە یاریی بۆ ریال مەدرید کرد لە 28ی ئۆگەست بوو ئەو کاتەی مێرەنگی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ریال بێتیسی بردەوە.

لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی ئاتلێتیک ئاشکرای کردووە گاریس بەیڵ بە جدی بیر لەوە دەکاتەوە لە کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت بەتایبەت ئەگەر هەڵبژاردەی وێڵز نەگاتە جامی جیهانی 2022ی قەتەر.