سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاك پار دەكات

لەو دیدارەكه‌دا جەخت لە ئاشتیخوازی و زمانی دیالۆگ و چارەسەری مەدەنی كرایه‌وه‌
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و لەتیف ئەپۆزدەمیر، سەرۆكی گشتیی پارتی ماف و ئازادییەكان
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و لەتیف ئەپۆزدەمیر، سەرۆكی گشتیی پارتی ماف و ئازادییەكان

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە (8ی كانوونی دووەم/ یه‌نایه‌ری 2022) لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی پارتی ماف و ئازادییەكان (هاك پار) بە سەرۆكایەتیی لەتیف ئەپۆزدەمیر، سەرۆكی گشتیی پارتی ماف و ئازادییەكان كرد.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی توركیا بە گشتی و دۆخی كورد و پارتی و ڕێكخراوە كوردییەكانی توركیا و پەیوەندیی نێوانیان بە تایبەتی.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە ئاشتیخوازی و زمانی دیالۆگ و چارەسەری مەدەنی، هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتە كوردییەكانی توركیا كرایەوە.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاك پار دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاك پار دەكات