گۆڕاوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه

K24- هه‌ولێر:
تیمێكی زانایانی بواری پزیشكی له قوبرس زنجیره‌یه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزییه‌وه، كه له تێكه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ردوو گۆڕاوی ده‌لتا و ئۆمیكرۆن پێكهاتووه.
لیۆنتیس كۆستریكیس، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زینده‌زانی و زانستی كه‌رته ڤایرۆسات له زانكۆی قوبرس، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، زنجیره نوێیه‌كه، كه ناویان لێناوه "ده‌لتاكرۆن"، له بنچینه‌دا بۆهێڵ و جیناته‌كانی وه‌ك گۆڕاوی ده‌لتان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین پازدانی تێدایه، كه گۆڕاوی ئۆمیكرۆنیش له‌خۆ ده‌گرێت.
كۆستریكیس گوتی: "ژماره‌یه‌كی زۆری پازدانمان دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێشتر له حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به زنجیره‌ی ئۆمیكرۆن تۆماركراون".
ئه‌و زانا قوبرسییه، كه پێشتر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانستیی راوێژی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كرد، روونیكرده‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م تێبینی 10 پازدانیان له سامپڵی عه‌ینه‌كه له قوبرس كردووه، كه له بنه‌ڕه‌تدا ژماره‌یان 30 پازدانه و له زنجیره‌ی ئۆمیكرۆندا هه‌ن.
گوتیشی: زنجیره‌ی "ده‌لتاكرۆن"ـیان له 25 سامپڵ له دوورگه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش 11 كه‌سیان به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كۆڤید -19، گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و 14 سامپڵی دیكه‌شیان له دانیشتوانی ئاسایی وه‌رگرتووه.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری له تووشبوون به كۆرۆنای به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌ویش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی ئۆمیكرۆنی ئه‌و په‌تایه، كه بۆ یه‌كه‌م جار له باشووری ئه‌فریقیا دۆزرایه‌وه و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی پازدانی تێدایه، ئه‌مه‌ش دوای ماوه‌یه‌ك له بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ده‌لتا، كه پێشتر له وڵاتی هندستان دۆزرابووه‌وه.
H.B