تاڵیبان و ئێران ده‌ستیان به دانوستان كرد
K24- هه‌ولێر:
شاندێكی به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی ئێران سه‌ردانی تارانیان كرد و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی تاوتوێی په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی نێوانیان بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌وله‌وی ئه‌میر خان موته‌قی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماره‌تی ئه‌فغانستانی ئیسلامی، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی لایه‌نی ئێرانی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه".
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی ئه‌فغانی بڵاویكرده‌وه، له‌و سه‌ردانه‌دا، شاندی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان و ئێران چه‌ندین پرس تاوتوێ ده‌كه‌ن، گرنگترینیان پرسه‌كانی سیاسی، ئابووری و پرسه‌كانی تایبه‌ت به په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه ئێران به به‌رده‌وامی جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر له ئه‌فغانستان ده‌كاته‌وه، وێڕای هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی مرۆیی له‌و وڵاته.
H.B