رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. ته‌نكه‌رێكی سووته‌مه‌نی وه‌رگه‌ڕا و ژماره‌یه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
ئاژاناسی هه‌واڵی ئیلینا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ته‌نكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 6 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، شوفێری ته‌نكه‌ره‌كه و كه‌سێكی دیكه، ئافره‌تێكی 55 ساڵییه، له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، 6 برینداریش بۆ چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌ر له گه‌یشتنی تیمی فریاگوزاری، خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌هانای خه‌ڵكه‌كه‌وه هاتوون و ژماره‌یه‌كیان رزگاركردوون.
به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا، كه به هۆی رژانی سووته‌مه‌نییه‌وه بووه، 25 ماڵ له نزیك رووداوه‌كه سووتاوه و 15 ئۆتۆمبێلی گڕی گرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری مانگی سووری كوردستان- سنه رایگه‌یاند، ئاگری رووداوه‌كه‌ی سنه به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كراوه، به‌ڵام كارمه‌ندانی فریاگوزاری تا ئێستا له شوێنی رووداوه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر ئه‌مشه‌و تیمه‌كانی فریاگوزاری له پارێزگای سنه هاوكاری پزیشكی‌یان پێشكه‌ش به برینداره‌كان كردووه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتر به‌رزبێته‌وه.