ناوی كۆڤیده و ڤایرۆسیش نییه

K24 - هه‌ولێر:
كۆڤید كاپوور، كه دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیارییه له هیندستان، بووه‌ته بابه‌تی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه "كۆڤید-19"، كه جیهانی تۆقاندووه.
خاوه‌نی ئه‌و ناوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوبانگ بووه، هه‌رچه‌نده بووه‌ته جێگه‌ی نوكته و گاڵته‌پێكردن، به‌ڵام كۆڤید ئاماده نییه ناوه‌كه‌ی خۆی بگۆڕێت و هیواداریشه ناوه‌كه‌ی بۆ كاره بازرگانییه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت.
كۆڤید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ده‌ڵێت: "ناوم كۆڤیده و ڤایرۆس نیم"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و هه‌فته‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هیندستان گه‌شت ده‌كات، كه له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆناوه گه‌شتی نه‌كردووه، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆر به هۆی ناوه‌كه‌یه‌وه پێیپێكه‌نیو‌ن.
كۆڤید له‌به‌ر ناوه‌كه‌ی، له تویته‌ر بووه‌ته بابه‌تی نوكته و نامه‌یه‌كی زۆری بۆ هاتووه و داوای بینینیشیان كردووه، ئه‌ویش به گاڵته‌وه نووسیویه‌تی: "من كۆڤیدم، ده‌مه‌وێت گه‌شتی زیاتر بكه‌م"، ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی كۆڤید كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه، كه كۆمێنتی زۆری بۆ هاتووه و هه‌ر یه‌كه‌ی به جۆرێك لێكدانه‌وه‌ی بۆ كردووه.
ناوی كۆڤید له هیندستان باوه، له هه‌ردوو زمانی هیندی و سانسكریتیدا ناوه‌كه به مانای گه‌ڕان یان كه‌سێك به‌دوای خوێندنه‌وه بێت، دێت، باوكی كۆڤیدش ئه‌و ناوه‌ی به‌ر له‌دایكبوونی كوڕه‌كه‌ی بۆ د‌یاریكردبوو.
كۆڤید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ناوه‌كه‌ی مانایه‌كی جوانی هه‌یه و مایه‌ی له‌بیركردن نییه، بۆیه هه‌رگیز ناوه‌كه‌م ناگۆڕم و ده‌ستبه‌رداری نابم.
Video version 😅
— Kovid Kapoor (@kovidkapoor) January 8, 2022
If only I could say this in an @iamsrk voice 😅 pic.twitter.com/nMmIy5wVjp