بیرۆكه‌یه‌كی سه‌یر بۆ راكێشانی گه‌شیتاران

K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیایی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاسنین له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، كاتێك هه‌ستیكرد به‌به‌راورد به كۆمپانیاكانی ویلایه‌ته‌كانی دیكه بازاڕ كز بووه و داهاتی كه‌مه، به بیرۆكه‌یه‌كی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێش توانی سه‌رنجی گه‌شتیاران رابكێشێت و جووڵه بخاته بازاڕی خۆی.
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، هێڵه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له ویلایه‌تی تێسكاس پاشه‌كشه‌ی كرد، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌وكاتی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵووز و نه‌وتی ره‌ش و ئاسنینه‌كان، كه‌چی دانیشتووانی ئه‌و ویلایه‌ته زیاتر ئه‌سپ و گالیسكه‌یان وه‌ك ئامرازی گواستنه‌وه به‌كار ده‌هێنا، ئه‌وه‌ش ببووه هۆی نیگه‌رانی له‌لای كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه، چونكه داهاتیان كه‌م ده‌بۆوه.
ویلیه‌م جۆرج كراش، به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیاكه، بۆ بره‌ودان به بازاری كۆمپانیاكه‌ی، بیرۆكه‌یه‌كی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی داهێنا، كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بووه هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شتكردن له رێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
ساڵی 1896 كراش، بڕیاری دا فێستیڤاڵێكی ناوازه و سه‌رانجڕاكێش ئه‌نجام بدات، بۆ ئاماده‌بوون و گه‌ڕانه‌وه‌ش له شوێنی چالاكیه‌كه ده‌بووایه خه‌ڵكه‌كه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌شت بكه‌ن.
كۆمپانیاكه ده‌ستیكرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چالاكیه‌كه و رێكلامكردن بۆی له رێگای رۆژنامه و تابلۆكان، ئه‌مه‌ش وایكرد 30 تا 40 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی فێستیڤاڵه‌كه بن.
15ی ئه‌یلوولی 1896، دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئاماده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌ك ئاراسته به‌رامبه‌ر یه‌كتر بێن، یه‌كیان به ره‌نگی سه‌وز و ئه‌وی دیكه‌یان به ره‌نگی سور، كێشی هه‌ر یه‌كه‌كیان 30 تۆن ده‌بوو، به خێرایی 16 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌ستیان به رۆیشتنكرد و له خاڵی به‌یه‌ك گه‌یشتن خێراییه‌كه‌یان گه‌یشت به 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، شوفێره‌كان پێش به‌ریه‌ككه‌وتن خۆیان فڕێ‌دا ده‌ره‌وه، هه‌دوو قیتاره‌كه خۆیان به یه‌كدا كێشا.
رووداوه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد كرد و بووه هۆی مردنی دووكه‌س، یه‌كێكیان رۆژنامه‌نووسێك بوو كه له نزیكی رووداوه‌كه، له‌سه‌ر دارێك وێنه‌ی ده‌گرت.
رۆژانی دواتر كۆمپانیاكه قه‌ره‌بووی دارایی كه‌سوكاری قوربانیه‌كانی كرده‌وه و كراشی له‌سه‌ر كار ده‌ركرد، به‌ڵام دواتر به‌هۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر، گه‌ڕێنرایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
پاش ئه‌و هه‌وڵه‌ی كۆمپانیاكه، چه‌ندین كۆمپانیای دیكه‌ی گواستنه‌وه په‌نایان بۆ هه‌مان رێگای رێكلام كردن برد، له پێناو باشتركردنی بازاڕیان.