ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی ده‌گۆڕێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی پیران په‌ڕاوی جه‌نه‌رال مایكل ئیرك كۆریلا-ی وه‌رگرت، تا بیگه‌یه‌نێته ده‌ست لیژنه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران بۆ په‌سه‌ندكردنی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فه‌ریقا.
وۆل ستریت جۆرنال، یه‌كه‌م میدیای ئه‌مه‌ریكایه، كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه دوای ئه‌ویش له‌لایه‌ن سه‌رۆك جۆو بایدن-ه‌وه بڕیاری دامه‌زراندنی جه‌نه‌رال مایكل ئیرك كۆریلا دراوه بۆ پۆستی سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فه‌ریقا، كه ئێستا جه‌نه‌رال فرانك ماكنزی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی "وۆل ستریت جۆرنال"، دامه‌زراندنی كۆریلا له‌لایه‌ن جۆو بایدنه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئاراسته‌ی سه‌ربازی چین له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌ڵده‌كێشێت به‌هۆی ئه‌و پاشه‌كشێ بێسه‌روبه‌ره‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مانگی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) له ئه‌فغانستان.
كۆریلا ده‌چێته شوێنی جه‌نه‌رال ماكنزی، له كاتێكدا له‌مانگی ئادار/مارسی 2019 ه‌وه له‌و پۆسته‌دایه و بڕیاره له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بایدن-ه‌وه كۆتایی به كاره‌كانی ماكنزی بێت.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌م گۆڕانكارییه ده‌كه‌نه‌وه، سی ئێن ئێن له راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردووه، دانانی كۆریلا له‌كاتێكدایه، كه به‌رپرسانی پێنتاگۆن له مشتوومڕی به‌رده‌وامدان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی بێسه‌روبه‌ری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، وێرای ئه‌وه‌ى كۆریلا به‌شێكه له هه‌وڵێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاودێریكردنی زیاتری ئیران.
سی ئێن ئێن نوسیویه‌تی: "هه‌رچه‌نده گۆڕانكارییه‌كه دراماتیكی و پێشتر كراوه، به‌ڵام بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه عێراقییه‌كانی سه‌ر به ئیرانه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا كرانه ئامانج، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه".
هه‌روه‌ها "زه نیویۆرك تایمز"، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كۆریلا سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه له دۆخێكی قورس‌دا ده‌ڕوات، چونكه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فه‌ریقا، كه ماكنزی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات تووشی كۆمه‌ڵێك قه‌یران بووه‌ته‌وه هه‌ر له كشانه‌وی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، تا هێرشی به‌رده‌وامی میلیشیاكانی شیعه‌ی سه‌ربه ئێران له عێراق، له‌كاتێكدا پێنتاگۆن چاوی له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئاسیا و زه‌ریای هێمنه و پێیوایه هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتری له‌سه‌ره.
جه‌نه‌رال جۆو بۆچینۆ، گوته‌بێژ به‌ناوی كۆریلا له لێدوانێكدا بۆ وۆل ستریت جۆرناڵ وتویه‌تی:"له كاتێكدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و شه‌ره‌فه ببه‌خشرێت به جه‌نه‌راڵ كۆریلا، به‌ڵام دڵنیایی ده‌وێت تا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌تی پیرانه‌وه په‌سه‌ندكرێت، چونكه ئه‌و ئێستا به‌رپرسیاری فه‌یله‌قی 8ی بارهه‌ڵگری ئاسمانییه".
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 5ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌یان دایه‌وه له سووریا، كه 8 مووشه‌كی له‌خۆگرتبوو.
له هێرشێكی دیكه‌دا پێنج مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌سه‌د كرا له ئه‌نبار، كه سوپای عێراقی تێدا جێگیره، بێئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه، له‌كاتێكدا بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی-یش له نزیك بنكه عێراقییه‌كه هه‌یه.
كۆریلا له شاری ئالك ریڤه‌ر -ی ویلایه‌تی مینیسۆتا له‌دایكبووه و گه‌نجێتی له‌وێ به‌سه‌ربردووه، دواتر له‌ساڵی 1988 به‌كه‌لۆریۆسی له ئه‌ندازه‌ی فرۆكه‌وانی به‌ده‌ستهێناوه له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له وێست پۆنت.
بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له به‌ڕێوه‌بردنی كاركردن له زانكۆی ریجیس له دنێڤه‌ر به‌ده‌ستهێناوه، دواتریش ماسته‌رێكی دیكه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆلیژی نیشتمانی جه‌نگ به‌ده‌ستهێناوه.
كۆریلا وه‌ك سه‌رباز به‌شداری جه‌نگی كه‌نداوی 1991ی كردووه، ماوه‌ی 10 ساڵیش (2004-2014) له سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فه‌ریقا خزمه‌تی كردووه، به‌پێی مه‌له‌فی كه‌سێتی، له ساڵی 2005 له جه‌نگی رزگاركردنی عێراق به‌سه‌ختی بریندار بووه.