عێراق سێیەم هاوردەکاری لالەنگی تورکیایە

لە 2021 عێراق بە بڕی 33 ملیۆن دۆلار لالەنگی لە تورکیا هاوردەکردووە
لالەنگی
لالەنگی

K24 - هەولێر

بە گوێرەی نوێترین ئامار کە لەلایەن دەزگا فەرمییەکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، عێراق سێیەم هاوردەکاری لالەنگی وڵاتەکەیە.

لە داتاکاندا هاتووە، تورکیا لە 2021 بەبڕی 453 ملیۆن دۆلار لالەنگی هەناردەی 72 وڵات کردووە.

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە، بە گوێرەی ئامارەکانی یەکێتی هەناردەکارانی ناوچەی ئیجە، هەناردەی تورکیا لە 2021 بۆ 931 تۆن بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە 2020 بڕی 861 تۆنی هەناردەکردبوو.

قەبارەی هەناردەی لالەنگیش بەراورد بە 2020 بە رێژەی سەدا 4 بەرزبووەتەوە.

وڵاتە سەرەکییەکانی هاوردەکاریش بریتین لە رووسیا بە بەهای 266 ملیۆن دۆلار و ئۆکراینا لە پلەی دووەمدا ئۆکراینا بە بەهای 58 ملیۆن دۆلار و عێراق لە پلەی سێیەمدا بە بەهای 32.5 ملیۆن دۆلار لالەنگیان لە تورکیا هاوردە کردووە.