پارتی کاندیدی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی دیارکرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات
شاخەوان عەبدوڵڵا
شاخەوان عەبدوڵڵا

K24 – هەولێر

شاخەوان عەبدوڵڵا، لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک کاندید بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیارکرا.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، وەک کاندیدی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیارکرا.

شاخەوان عەبدوڵڵا، بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەو پۆستە ئیستحقاقی کوردە وەک پۆستەکانی دیکە، بۆیە چاومان لەوەیە هەموو لایەنە کوردەکان و پێکهاتەکانی دیکەش دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان بدەن، هەروەها کورد یەکدەنگ بێت هەم لە هەڵبژاردنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەمیش لە پۆستەکانی دیکە".

راشیگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، ئێمەش پابەند دەبین بەو رێنماییانەی لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی کوردەوە پێمان دەدرێت".