ژنێك ویستوویەتی لە پرسەی هاوسەرەکەیدا ماددەی هۆشبەر بفرۆشێت

پێشتر سزای زیندانی هەتا هەتایی هەبووە و هەڵاتووە
پۆلیسی میسر
پۆلیسی میسر

K24 - هەولێر:

دەزگا ئەمنیەکانی میسر ژنێکیان دەستگیرکرد کە لە پرسەی هاوسەرکەیدا هەوڵی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەری داوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "ئەل-وەتەن"، ژنێک لە پرسەی هاوسەرەکەیدا لەلایەن دەزگای ئاسایشی میسرەوە دەستگیرکراوە و رەوانەی بنکەیەکی پۆلیس کراوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە، لەکاتی پشکنینی جانتاکەی هێرۆین دۆزراوەتەوە کە ویستویەتی بیفرۆشێت.

پۆلیس باسی لەوەشکرد، تۆمەتبارەکە، پێشتر لە کەیسێکی ماددەی هۆشبەردا سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەرچووە، بەڵام هەڵاتووە و ئەمجارە بە یارمەتی دەزگا ئەمنیەکان دەستگیرکراوە.

H.H