پێش دەستپێکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق چی روویدا؟
K24 - ههولێر:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه، تەرمی موسلیم عیدان سەرکردەیەکی سەربازی رەوتی سەدر لە ناوچەی شیشان لە میسان دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای میسان رایگەیاند، موسلیم عیدان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و بە کوژراوی لە گۆڕەپانی مەتروکە لە ناوچەی شیشان جێهێڵراوە.
هەروەها هێزەکانی سەرەیا سەلامی سەر بە سەدر لە زۆربەی شەقامەکانی بەغدا مانۆڕی سەربازیان ئەنجامدا.
هاوکات پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر بە جلی سەربازی و کفنی سپییەوە چوونە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە پەرلەمانتارانی بەرەی ئیمتیداد بە توکتوک لە مەیدانی تەحریرەوە چوونە پەرلەمان.
هەروەها بەهۆی ناکۆکی لایەنە شیعەکان، دانیشتنی پەرلەمان بۆ ماوەیەک دواخرا.
شاخەوان عەبدوڵڵا، لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک کاندید بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیارکرا