ژنێك تۆمه‌تبار كرا و به ستوونێكی كاره‌با به‌سترایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وێنه‌ی ژنێكی به‌ته‌مه‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه له شاری "مه‌كلا"ی پارێزگای حه‌زره‌موت له یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار كرا‌و و به ستوونێكی كاره‌با به‌ستراوه و سه‌رزه‌نشت كرا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "عه‌ره‌بیه"، ژنه‌كه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه دزی له ماڵێك كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له هۆكاری دزیكردنه‌كه و گوزه‌رانی بپرسن، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی شاره‌كه ده‌ستگیریان كردووه، دوای سه‌رزه‌نشتكردن و پێگوتنی قسه‌ی نابه‌جێ، به ستوونێكی كاره‌بایان به‌ستووه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی رووداوه‌كه‌یان به چاوی خۆیان بینیوه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رووداوه‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو روویداوه، ئیبراهیم یه‌ریسی، یه‌كێكه له‌وانه‌ی له‌كاتی هێرشكردنه‌سه‌ر ژنه‌كه له‌وێ بووه، ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌یان به دزیكردن تۆمه‌تباركرد، هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو دوای قسه‌ی ناشیرین، ژنه‌كه له‌ناو بازاڕدا نمایش كرد و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرت.
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و ژنه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له یه‌مه‌ن درووست كرد و ره‌خنه‌یان له‌و ره‌فتاره گرت، بۆیه هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و ژنه راگه‌یه‌ندرا و كاره‌كه شه‌رمه‌زار كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیار دراوه پاره‌ی بۆ كۆبكرێته‌وه و خانوویه‌كیشی بۆ دابین بكه‌ن.
#المكلا
— أبـــوهـــــادي*:*+ (@F1F1Z8cJuoygI94) January 7, 2022
مشهد محزن، لم يشهد أن حدث في تاريخ حضرموت، لقد غابت فيه الرحمة والرفق في قلوب الناس.
إمرأة قهرها الزمن واقدمت على السرقة في المكلا، وتم ربطها وإهانتها والتشهير بها.
أن ما حدث يعد جريمة كبرى وانتهاك لادمية الإنسان.
هل أصبحنا في غابة وحوش، إن الظلم ظلمات،
هذه هي المكلاء pic.twitter.com/bVcdvLt9Oa