هێزه‌كانی سووریای دیموكرات پاشه‌كشێ به داعش ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی مبنج، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له پێشڕه‌ویدایه و توانیویانه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له منبج، گه‌مارۆ بده‌ن.
له ئێستاشدا ئه‌و هێزانه توانیویانه رێگه‌ی نێوان منبج و غه‌ندووره كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه رووه و حه‌له‌ب ناچار به پاشه‌كشه بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش رێكخراوه‌كه ده‌ستی به گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی خۆی كردووه له مبنج و به‌شێك به فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌ڵێن، داعش ده‌ستی له منبج شوشتووه.