ڤیدیۆ.. هونەری دروستکردنی یاری ئاگرین لە ئاسنی تواوە

دیمەنێکی جوان و ترسناکی هەیە
دروستکردنی یاری ئاگرین لە ئاسنی تواوە
دروستکردنی یاری ئاگرین لە ئاسنی تواوە

K24 - هەولێر:

تەکنیکێکی دروستکردنی یاری ئاگرین کە مێژووەکەی بۆ 5 سەدە پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بە یاری ئاگرینی پیاوی هەژار ناسراوە و تا ئەم سەردەمەش لە سەری ساڵی نوێدا لە چین بەکاردەهێندرێت.

سەرەڕای دروستکردنی چەندین کەرەستە و کەلوپەلی سەردەمیانەی یاریە ئاگرینەکان، ئەم تەکنیکە کۆنە هێشتا لە شارۆچکەی "نوانکوان"ـی چین لە ئاهەنگەکانی لونار (سەری ساڵی چینی) بەکاردەهێنرێت.

هەرچەندە یاریە ئاگرینەکان لە چین مێژوویەکی دێرینیان هەیە کە دەگەڕێنەوە بۆ 800 ساڵ پێش زاین، بەڵام هەمووکات نرخەکەیان هەرزان نەبووە و هەمووان نەیانتوانیووە بە دەستی بهێنن.

تەکنیکنی بەکارهێنانی ئاسنی تواوە لەلایەن ئاسنگەرەکانی ئەو وڵاتەوە وەک جێگرەوەیەکی هەرزانی یاریە ئاگرینەکان داهێنراوە، وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هەم جوان و هەم ترسناکە.

 H.H