ڤالێنسیا به‌هۆی ریال مه‌دریده‌وه ره‌نگه سزا بدرێت
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لەسەر توویتێکی یانەی ڤالینسیا دوای یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید دەکات و رەنگە سزای ئەو یانەیە بدات. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 9 جه‌نیوه‌ری 2022، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ ڤالێنسیا دەستپێکرد کە ئەم یانەیە دوای یاریەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوان و لە تویتەر نووسیویانە ئێستا لە مەدرید دزی دەکرێت، هەروەکو چۆن لە درامای لاکاسا کرا، وەکو نارەزاییەتیەک بەرامبەر ناوبژیوان دوای ئەو لێدانە سزایەی لە بەرژەوەندی ریال مەدرید هەژمار کرا. رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەنووسێت فێدراسیۆنەکە بەپێی مادەی 100 لێکۆڵینەوە لەگەڵ ڤالێنسیا دەکات و ئەگەر هەیە سزای دارایی ئەو یانەیە بدات و بڕەکەشی دەگاتە 1500 یۆرۆ. له گه‌ڕی 20ـه‌می لالیگا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به ئه‌نجامی 4 ـ 1 گۆڵ شكستی به ڤالێنسیا هێنا، له‌و یارییه‌دا یاریزانانی ڤالێنسیا ناڕه‌زاییان له بڕیاره‌كانی ناوبژیوانی یارییه‌كه ده‌ربڕی.