ئه‌ڵمانیا پشتیوانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى و كريستينه لامبرێشت وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، جه‌ختیانكرده‌وه، شه‌ڕى دژى داعش هێشتا كۆتايى نه‌هاتووه و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى ئه‌ورووپا و رۆژئاواشن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كريستينه لامبرێشت وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا به ياوهريى سه‌رۆكى ليژنه‌ى به‌رگريى له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى سه‌ربازى و ديپلۆماسى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوانيان، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، پێداچوونه‌وه به ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى خۆى و حكوومه‌تى نوێى ئه‌ڵمانيا و ساڵى تازه‌ى له لامبرێشت و هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا كرد و سه‌ردانه‌كه‌ى له‌م قۆناغه ههستيارهى عێراقدا به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ پشتگيريكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ى داعش كۆتايى نه‌هاتووه و نه‌هێشتنى تيرۆر ته‌نيا له رێى سه‌ربازييه‌وه نابێت، به‌ڵكوو هه‌نگاوى سياسيشى پێويسته.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سوپاسى گه‌ل و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و رۆڵ و ئاماده‌يى ئه‌ڵمانياى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى و مرۆيى و هاريكارى و په‌ره‌پێدان، به‌تايبه‌تى يارمه‌تيى مرۆيى بۆ لێقه‌وماوان و قوربانييانى شه‌ڕ له هه‌ردوو پێكهاته‌كانى ئێزدى و كريستيان.
لاى خۆيه‌وه لامبرێشت وێڕاى دووپاتكردنهوهى به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گه‌شبينيى خۆى به داهاتووى كارى هاوبه‌ش و پێكهوهيى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاس و پێزانينى ئه‌ڵمانياى بۆ رۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنى داعشدا، دووپات كرده‌وه.
دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، جمووجۆڵى داعش له سووريا، ره‌وشى كه‌مپى ئه‌لهۆڵ و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.