ڤیدیۆ.. ئه‌و گوتانه‌ی ئیتاری ته‌نسیقی كه گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقی لێكه‌وته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و گرژییانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روویاندا، دوای قسه‌یه‌كی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی بوو، كه له‌ناو هۆڵی په‌رلمان گوتی: ئێمه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانین و 88 كورسیمان هه‌یه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا دیاره، كه ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده له ئیتاری ته‌نسیقی له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا ده‌ڵێت: ئێمه به خاوه‌ندارێتی 88 كورسیی په‌رله‌مانی، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقین.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌دی ئه‌م قسه‌یه ده‌كات، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، كه به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقه و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كرد، گوتی: كه‌واته با لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنین بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌وره‌ترین كوتله.
دواتر په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سه‌دری له‌سه‌ر ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌سه‌دی و پێشنیازی مه‌شهه‌دانی بۆ پێكهێنانی لیژنه، هاتنه ده‌نگ و به‌شێك له په‌رله‌مانتاران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌و هۆیه‌وه مه‌حمود مه‌شهه‌دانی بوورایه‌وه و گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا.
H.B