حه‌لبووسی سه‌رۆكی نوێنه‌رانه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی نهێنی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به به‌شداری 228 نوێنه‌ر به‌ڕێوه‌چوو و دوای ژماردنی ده‌نگه‌كان، ئه‌نجامه‌كه یه‌كلا كرایه‌وه. دواتر ده‌نگدانی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، حاكم زاملی به جێگری یه‌كه‌م هه‌ڵبژێردرا.
دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی خالید ئه‌لده‌ڕاجی به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌ك كوتله و نوێنه‌ر بایكۆتیان كرد و له كۆی 329 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه 228 نوێنه‌ر ئاماده بوون و پرۆسه‌ی ده‌نگدانی نهێنی به‌ڕێوه‌چوو.
دوای ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی رایگه‌یاند، ئه‌و دانیشتنی ئه‌مڕۆی به كراوه‌یی دواخستووه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بێت به بڕیاری ئه‌و بێت، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی به ته‌مه‌نی دانیشتنه‌كه بوو.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، محه‌مه‌د حه‌لبووسی ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستهێناوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ژماره‌ی ده‌نگه‌كان به‌م جۆره‌یه:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی: 200 ده‌نگ.
مه‌حموود مه‌شهه‌دانی: 14 ده‌نگ.
پووچه‌ڵ: 14 ده‌نگ.
پێشبینیكراو بوو
سه‌ركه‌وتنی حه‌لبووسی پێشبینیكراو بوو، له‌و باره‌یه‌وه، سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی عێراق، فائیق شێخ عه‌لی، پێش كاتژمێرێك رایگه‌یاند، دوای كاتژمێرێكی دیكه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی نوێنه‌رانه.
فائیق شێخ عه‌لی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، ئه‌نجامی ده‌نگدان به‌و جۆره‌یه، كه پێشبینی كردووه و حه‌لبووسی ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
ده‌نگدانی نهێنی به‌ڕێوه‌چوو
وێڕای پشێوییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌نگدانی نهێنی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ستیپێكرد.
دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، ریشسپی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بوورایه‌وه و به‌و هۆیه‌وه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
خالید ئه‌لده‌ڕاجی، سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
ئیتاری ته‌نسیقی رایگه‌یاندووه، هیچ بڕیارێك په‌سند ناكات، كه له سه‌روبه‌ندی دانیشتنی ئه‌مڕۆ ده‌ربچێت.
له هۆڵی نوێنه‌ران كارتی ده‌نگدانی نهێنی دابه‌ش كراوه و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (ئیتار ته‌نسیقی) و هاوپه‌یمانی ئیشراقه‌ی كانوون هۆڵی نوێنه‌رانیان به‌جێهێشتووه.
دانیشتنی ئه‌مڕۆ
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی كۆبوه‌وه و نوێنه‌ران سوێندی یاساییان خوارد.
به هۆی هه‌ڵگرتنی دانیشتنه‌كه به كراوه‌یی، ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران هێرشیان كرده سه‌ر سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و په‌لاماری مه‌حموود مه‌شهه‌دانیان دا.
به‌و هۆیه‌وه دانیشتنی په‌رله‌مان به پشێوی كۆتایی هات و هێزه‌كانی پاسه‌وانی هۆڵی ئه‌نجوومه‌نه‌كه مه‌شهه‌دانیان گواسته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه.
دانیشتنه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه
دوای راگرتنی دانیشتنی نوێنه‌ران، به هۆی په‌لاماردانی سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ره‌وه، دانیشتنی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرده‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌دا، 325 نوێنه‌ر سوێندی یاساییان خوارد و ته‌نیا چوار نوێنه‌ر ئاماده نه‌بوون.
دواتر مه‌شهه‌دانی دانیشتنه‌كه‌ی به كراوه‌یی هێشته‌وه و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر په‌لاماری سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌یان دا و به‌و هۆیه‌وه مه‌شهه‌دانی له هۆش خۆی چوو.
كه‌مێك پێش ئێستا، به سه‌رۆكایه‌تی خالید ئه‌لده‌ڕاجی، دانیشتنه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه.
راكان جبووری غائیبه
یه‌كه‌م دانیشتنی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی 325 نوێنه‌ر ده‌ستیپێكرد و چوار نوێنه‌ر ئاماده نه‌بوون، كه یه‌كێكیان راكان جبووری پارێزگاری كه‌ركووكه.
به گوێره‌ی تۆماری ئاماده‌بووانی دانیشتنی نوێنه‌ران، راكان جبووری ئه‌مڕۆ به‌شداری له دانیشتنه‌كه نه‌كردووه و به نه‌هاتوو ئه‌ژمار كراوه.
راكان جبووری له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا خۆی كاندید كردبوو، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ لیسته‌كه‌ی و دوای ده‌رچوونی تا ئێستا نه‌چووه‌ته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی بخوات و وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستبه‌كار بێت.
به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، هه‌ر ئه‌ندامێكی ده‌رچوو، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا په‌یوه‌ست نه‌بێت به ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كرێت و مافی ئه‌ندامێتی نوێنه‌رانی لێده‌سه‌نرێته‌وه.
تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئایا راكان جبووری ده‌ستبه‌رداری پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌بێت، یان ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می نوێنه‌ران له 2018 دووباره ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وكات وێڕای ده‌رچوونی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نه‌چووه به‌غدا و ده‌ستبه‌رداری پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك نه‌بوو.