هه‌ولێر و نه‌ورۆز بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خولی نایابی عێراقی رووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر و نه‌ورۆز بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی دهۆك رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، هه‌ردوویانه‌ش له‌م وه‌رزه ئاست و ئه‌نجامیان له‌یه‌كتر نزیكه.
ئێواره‌ی دووشه‌ممه، له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی عێراقی، هه‌ولێر له یاریگه‌ی دهۆك میوانداری نه‌ورۆز ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 2:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ردوو یانه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌م یارییه‌دا ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه هه‌وڵی دووركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌ی دابه‌زین ده‌ده‌ن.
هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی نزار مه‌حرووس له دۆخێكی باش دایه، چونكه له سێ یاریی رابردووی سێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش دۆخی یانه‌كه‌ی له خراپه‌وه به‌ره‌و باشتر بردووه.
هه‌ولێر له كۆی 17 یاریی رابردووی خاوه‌نی 4 بردنه‌وه و 5 یه‌كسان و 8 دۆڕانه، 12 گۆڵی كردووه و 19 گۆڵی لێكراوه، به 17 خاڵ له پله‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، شێركۆ كه‌ریم به 4 گۆڵ گۆڵكه‌ری تیپه‌كه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز دۆخی ناجێگیره و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز له ئاست و ئه‌نجامیدا هه‌یه، به‌ڵام گه‌ڕی رابردوو توانی له یاریگه‌ی خۆی له كاره‌با بباته‌وه، ئه‌مه‌ش دۆخی ده‌روونی یاریزانه‌كانی تاڕاده‌یه‌ك باشتر كردووه، به‌ڵام بۆ ئه‌و یارییه وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌روۆز یه‌كێك له به‌هێزترین خاڵه به‌هێزه‌كانی تیپه‌كه‌ی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانه‌وه له ده‌ستداوه كه ئه‌ویش محه‌مه‌د دلاوه‌ری به‌رگریكاره كه ئێستا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كراوه.
یانه‌ی نه‌ورۆز له كۆی 17 یاریی رابردووی 4 بردنه‌وه و 4 یه‌كسان و 9 دۆڕانی هه‌یه، 15 گۆڵی كردووه و 19 گۆڵی لێ كراوه، به 16 خاڵ له خانه‌ی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
له مێژوودا ئه‌مه یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان نه‌ورۆز و هه‌ولێره له خولی نایابی عێراقی، بۆیه هیچ ئه‌نجامێكی مێژووی له رابردوودا له نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه نییه، ئه‌مه یه‌كه‌م یاریی فه‌رمییه بۆ ئه‌م دوو تیپه له خولی نایابی عێراقی، به‌ڵام به‌هۆی نزیكی ئه‌م دوو تیپه له یه‌كتر و شاره‌زابوونی یاریزانانی ئه‌م دوو یانه‌یه له یه‌كتر، هه‌ستیاره‌یه‌كی زیاتر له یارییه‌كه به‌دی ده‌كرێت، هه‌ردووولا ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامێكی مێژووی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی یه‌كتر تۆمار بكه‌ن.