سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له حه‌لبووسی ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق پیرۆزبایی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی كرد، به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان.
له په‌یامه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسیدا هاتووه، "گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان بۆ دووه‌م جار وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌وپه‌ڕی هیوامان وایه له ئه‌ركه‌كه‌تان سه‌ركه‌وتوو بن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هیوامان وایه ئه‌نجومه‌نی نوێی نوێنه‌ران له ئه‌ركه نیشتمانی و ده‌ستوورییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌پێناو جێبه‌جێكردنی مافه چاوه‌ڕێكراوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك، كه توانای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراقی هه‌بێت".
H.B