جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵده‌بژێردرێن
K24 – هه‌ولێر:
دوای سه‌ركه‌وتنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی به 200 ده‌نگ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به ده‌نگدانی نهێنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد.
حاكم زاملی، وه‌ك جێگری یه‌كه‌م توانی به ده‌نگی 182 نوێنه‌ر سه‌ركه‌وێت و هه‌ریه‌ك له شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له فراكسیۆنی پارتی و سروه عه‌بدولواحید، له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.