مەکتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌كات
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: هیوادارین لەو کار و ئەرکە گرنگ و تازەیەتاندا سەرکەوتووبن لە داکۆکیکردن و بەدیهێنانی مافەکانمان
K24- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له "محه‌مه‌د حه‌لبوسی" كرد، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌جیا پیرۆزبایی له سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق "محه‌مه‌د حه‌لبوسی" و حاکم ئەلزاملی و شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، وه‌ك جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا هاتووه، بەبۆنەی بەدەستھێنانی دەنگ و متمانەی زۆرینەی ئەندامان و دووبارە ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی محه‌مه‌د حه‌لبوسی دەکەین.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئومێدەوارین بەھاوکاری و پاڵپشتی ھەموولایەک سەرکەوتووبن لەو ئەرکە نیشتمانی و گرنگەتاندا و رۆڵی چاوەڕوانلێکراوی خۆتان ببینن لە پتەوکردنی پایەکانی دیموکراسی و حوکمڕانی مەدەنی و چەسپاندنی بنەما سەرەکیەکانی دروستکردنەوەی عێراقی نوێ لەپێناو ئاشتەوایی و سەقامگیری و بەدیھێنانی خواست و داواکانی گەل و پێکھاتەکان و پێشکەوتنی وڵات، کە ئەمەش ئامانجی ھاوبەشمانە و بۆ بەدیھێنانیان ھاوکار و ھەماھەنگ و پاڵپشت دەبین.
له په‌یامێكی دیكه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پیرۆزیایی له حاكم ئه‌لزاملی كرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هیوادارین رۆڵی شیاوی خۆتان ببینن لە پێناوی سەقامگیریی و ئاوەدانی و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و خزمەتگەیاندن بە سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراقی.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له په‌یامێكی دیكه‌دا پیرۆزبایی له شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، كرد و رایگه‌یاند، بە بۆنەی بەدەستھێنانی متمانە و هەڵبژاردنتان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، وەکو کاندیدی پارتیمان، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین.
راشیگه‌یاند، هیوادارین لەو کار و ئەرکە گرنگ و تازەیەتاندا سەرکەوتووبن لە داکۆکیکردن و بەدیهێنانی مافەکانمان، پابەند بە بەرنامە و رێبازی پیرۆزمان درێغی نەکەن لە خزمەتکردن و پاراستنی متمانەی جەماوەر و گەلەکەمان.