دەرگای خۆکاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کرایەوە

لە ماوەی 15 رۆژدا سەرۆکێکی نوێ بۆ عێراق هەڵدەبژێردرێت
دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرده‌وه‌
دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرده‌وه‌

K24 – هەولێر

دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، دەرگای خۆکاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کرایەوە.

محەمەد حەلبوسى سەرۆکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەرگای خۆکاندیدکردنى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کردەوە و لەماوەى 15 رۆژدا، سەرۆکێکی نوێ بۆ عێراق هەڵدەبژێردرێت.

دوێنێ 9/1/2022، محەمەد حەلبووسى بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە و هەریەک لە شاخەوان عەبدوڵڵا و حاکم زاملی، وەک جێگرانی سەرۆک هەڵبژێردران، بەڵام چوارچێوەى هەماهەنگى شیعە، رەتیکردەوە دان بە ئەنجامى هەڵبژاردنى دەستەی سەرۆکایەتى پەرلەماندا بنێت.

هەردوێنێ، فراکسیۆنی سەدر، لە پەرلەمانى عێراق ناو و واژۆى ئەندامانى گەورەترین کوتلەی، رادەستى سەرۆکى پەرلەمان کرد.