تەندروستی عێراق لەبارەی ئۆمیکرۆن هۆشداری دەدات

بە خێرایی ڤاکسین وەربگرن
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبارەی گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) هۆشداری دەدات و داواش لە هاووڵاتییان دەکات بە خێرایی ڤاکسین وەربگرن.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، پابەندی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەمامک بەکاربێنن و رەچاوی دوورری کۆمەڵایەتی بکەن. بەپێویستیشی زانیووە، هاووڵاتییان بە خێرایی ژەمەکانی ڤاکسین وەربگرن، چونکە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا کاریگەری هەیە.

هاوکات هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەرگرتنی سێیەم ژەم، بەرگری جەستە لەبەرامبەر گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بەهێز دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و عێراقیش، رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، لەجۆری ئۆمیکرۆن روو لە زیادبوونە.