"پشكنینی خێرا" بووه‌ته هۆی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئه‌مه‌ریكا، ده‌ركه‌وتووه، پشكنینی خێرا بووه‌ته هۆی خێرابڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، كه له رێگه‌ی لووته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا سه‌رجی ئه‌و كه‌سانه دراوه، كه ته‌نیا پشكنینی كۆرۆنایان له رێگه‌ی لووته‌وه كردووه، كه به‌راورد به پشكنین له رێگه‌ی گه‌رووه‌وه هێواشتربووه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 30 كه‌س له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن له 5 شوێنی جیاجیای ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه پێشتر ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه و پشكینینیان له رێگه‌ی لووته‌وه بۆ كراوه.
توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ئه‌نجامی پشكنین له رێگه‌ی لووته‌وه 3 رۆژی پێده‌چێت، كه ئه‌نجامێك ورد و راست بخاته‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینی "PCR"یان بۆكراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه، به‌ر له‌وه‌ی پشكنینی خێرای ماڵه‌وه‌یان بۆ بكرێت.
به گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌ی توێژه‌ران، هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه، ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له گه‌روودا زیاتر گه‌شه ده‌كات، به‌راورد به گه‌شه‌كردنی له لووت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پشكینین به رێگه‌ی گه‌رووه‌وه خێراتره و ئاسانتر ئاشكرا ده‌كرێت.
به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه گه‌شیتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه پشكنین له رێگه‌ی لووته‌وه درنگ بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات، به تایبه‌تی له كاتی تووشبوون به ئۆمیكرۆن.
له سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌كه‌دا، 28 كه‌س له كۆی 30 كه‌سدا ئه‌نجامی هه‌ڵه (False negative) هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆناش بوون، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌نجامه‌كه‌یان به ڤایرۆسه‌كه ڤۆزه‌یتڤ بووه.