گەنجێکی کورد بەشداری لە کۆڕبەندی لاوانی جیهان دەکات

نوێنەری 190 وڵات تێیدا بەشدارن
پەیوەند سوبحی، گەنجێکی کوردە و لە وڵاتی میسر بەشداری لە كۆڕبەندی لاوانی جیهانی كردووە
پەیوەند سوبحی، گەنجێکی کوردە و لە وڵاتی میسر بەشداری لە كۆڕبەندی لاوانی جیهانی كردووە

K24 – کەرکووک

گەنجێکی کورد، لە وڵاتی میسر بەشداری لە کۆڕبەندی لاوانی جیهان دەکات، کە نوێنەری 190 وڵات تێیدا بەشدارن.

پەیوەند سوبحی، گەنجێكی کوردی شاری كەركووكە، وەك نوێنەری لاوانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە وڵاتی میسر بەشداری لە كۆڕبەندی لاوانی جیهانی كردووە.

کۆربەندی لاوانی جیھان لەژێر رۆشنایی و ھاوکاری  سەرۆکی کۆماری میسرەوە بەرێوە دەچێت، لە ساڵی 2017 بۆ یەکەم ساڵ ئەنجامدرا، ساڵی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە  ئەنجام نەدرا، ئەمساڵیش بە ئامادەبوونی نوێنەری 190 وڵاتی جیھاندا بەرێوەدەچێت و شەش رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمساڵ بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە راوێژکار و چالاکوانی جیھانی و نوێنەری وڵاتان و باڵیۆزی وڵاتان و نوێنەری ویلایەتە یەگرتووەکان  بەڕێوەدەچێت.

پەیوەند سوبحی، وەکو ئەنجومەنی راوێژکاری لاوانی عێراق  و نوێنەری لاوانی کوردستان، لەو کۆڕبەندە بەشدارە.

پەیوەند سوبحی
پەیوەند سوبحی
پەیوەند سوبحی
پەیوەند سوبحی
پەیوەند سوبحی
پەیوەند سوبحی