سوودەکانی خواردنی گازۆ

رۆژانە خواردنی گازۆ ئەم سوودانەی هەیە
گازۆ
گازۆ

K24 - هەولێر:

بەشێوەیەکەی گشتی چەرەساتەکان دەوڵەمەندن بە مادە خۆراکییەکان، لەناویشیاندا گازۆ کە جگە لەوەی بە بڕێکی کەم هەستی تێریت پێدەبەخشێت، چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی " healthline"، رۆژانە خواردنی گازۆ سوودی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، هەروەها بڕێکی زۆر باشی ماددە خۆراکیەکانی تێدایە، بەجۆرێک لە 28 گرام کاشیۆدا 157 کالۆری و 5 گرام پرۆتین و 12 گرام چەوری و 1 گرام ریشاڵ و 9 گرام کاربۆهیدرات هەیە، جگە لەمانە ماددە کانزاکانی ماگنسیۆم و مس و مەنگەنیس و زینک و ئاسنی تێدایە لەگەڵ ڤیتامینەکانی B6 و K. 

رۆژانە خواردنی گازۆ کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی دڵ و دابەزاندنی رێژەی چەوری، هەورەها سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە.  

خواردنی گازۆ لە مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ دەتپارێزێت و ئەو کەسانەی هەوڵی کێش دابەزاندن دەدەن، دەتوانن وەک ژەمی سووک بیخۆن، چونکە زوو هەستی تێریت دەداتێ.

سەرەڕای سوودە زۆرەکانی، هۆشداری دراوە لەبارەی گازۆی سوێرکراوەوە کە خوێیەکی زۆریان پێوەیە، چونکە دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی فشاری خوێن لە بۆریەکانی دڵ و خوێندا.

H.H