فڕۆكه‌یه‌ك دوو جار تووشی رووداو ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی بچووك به هۆی له‌كاركه‌وتنی بزوێنه‌ره‌كانی له لۆس ئه‌نجلوسی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا كه‌وته خواره‌وه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
ماڵپه‌ڕی "nbclosangeles" بڵاویكرده‌وه، كاتێك پۆلیس لۆس ئه‌نجلوس به‌هانای فڕۆكه‌وانه‌كه‌وه هاتووه‌نه و خه‌رێكی رزگاركردنی بوون، له ناوكاو ده‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی شه‌فه‌نده‌فه‌ر هاتووه و له پڕی خۆی كێشاوه به فڕۆكه‌كه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كاتی رزگاركردنی فڕۆكه‌وانه، كه تیمه‌كه به‌په‌له به راكێشان فڕۆكه‌وانه‌كه له ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌رده‌هێنن، كه له جۆری "سیسنا"یه.
ئه‌وه‌ش تۆمار كراوه، كه چه‌ند مه‌ترێك له فڕۆكه تێكشكاوه‌كه دووری ده‌خه‌نه‌وه، به‌ڵام حاڵی فڕۆكه‌وانه‌كه باش نییه و سه‌ر و ده‌موچاوی به‌خوێنه، ئه‌و كه‌سه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی تۆماركردووه، ده‌ڵێت فڕۆكه‌كه له ئاسمانی گه‌ڕه‌كی "باكۆیما" كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه و كه‌وته سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌رفه‌ر، به‌ڵامی دوای ئه‌وه‌ش شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ش خۆی پێداكێشا، فڕۆكه‌كه بووته چه‌ند پارچه‌یه‌ك.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، فڕۆكه‌وانه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ سه‌رنشینێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بریندار نه‌بووه.
Woooow. This body cam video from @LAPDHQ shows officers pulling the pilot out mere seconds before the train barrels into the plane. pic.twitter.com/sOqFBe8pgu
— John Schreiber (@johnschreiber) January 10, 2022
WOW! A pilot was rushed to a trauma center after a train slammed into his plane, which had crashed on railroad tracks outside Whiteman Airport in Pacoima today.
— Austin Dave (@AustinDave_) January 10, 2022
The plane crashed at approximately 2:10 p.m. in front of the LAPD Foothill Division police station. pic.twitter.com/hTRHSPHrb8