یانه‌ی هه‌ولێر چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد
له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر شكستی به یانه‌ی نه‌ورۆز هێنا و پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 10 جه‌نیوه‌ری 2022، له یاریگه‌ی دهۆك یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی نه‌ورۆزی كرد.
له خوله‌كی 7 شێركۆ كه‌ریم شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێری بڕی و گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 13 ره‌وا یووسف ناوه‌راستكاری یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌ورۆز دوو هێنده لێ‌كرد و گۆڵی دووه‌می بۆ به‌رگزه‌رده‌كانی قه‌ڵاومناره تۆمار كرد.
پاشان یاسین سامیه یاریزانی پیشه‌گه‌ری سووری واژۆی له‌سه‌ر گۆڵی سێیه‌می یانه‌ی هه‌ولێر كرد و نیوه‌ی یه‌كه‌م به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر كۆتایی هات.
له خوله‌كی 60ـی نیوه‌ی دووه‌م، ئاسۆ رۆسته‌م ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه و گۆڵێكی له یانه‌ی هه‌ولێر كرد.
خۆشییه‌كانی نه‌ورۆز ته‌نیا 5 خوله‌كی خایاند، كاتێك یاسین سامیه گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی چواره‌می هه‌ولێری تۆمار كرد كه ئه‌مه دووه‌مین گۆڵی ئه‌و یاریزانه بوو به درێسی یانه‌ی هه‌ولێر.
دواتر ئاسۆ رۆسته‌م له خوله‌كی 83 له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می نه‌ورۆزی تۆمار كرد كه ئه‌مه حه‌وته‌مین گۆڵی ئه‌و هێرشبه‌ره كورده بوو كه ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق تۆماری كرد و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات كه ئه‌مه چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی یانه‌ی هه‌ولێر بوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ری سووری یانه‌كه.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌م سه‌ركه‌وتنه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 20 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پله‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز تووشی ده‌یه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه به 16 خاڵ له خانه‌ی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.