ژن و مێردێك، دوو منداڵی دووانه‌یان له ژورێكدا به‌ندكرد
K24-هه‌ولێر
ژن و مێردێك به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان خۆیان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ، دوو منداڵی دووانه‌یان به‌بێ نان و ئاو له ژورێكدا به‌ند كرد.
له یه‌كێك له شوقه‌كانی پارێزگای ده‌قهلیه‌ی وڵاتی میسر، ژن و مێردێك دوو منداڵی جمكی دووانه‌ی خۆیان، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له ژورێكدا به‌ند ده‌كه‌ن، به‌هۆی گریان و هاوار و ناڵه‌یان جیرانه‌كانیان فریایان كه‌وتن.
خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك به‌دوای ده‌نگی هاواری برسێتی منداڵه‌كاندا چونه شوقه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی قفڵێكی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌رگاكه، نه‌یان توانی رزگاریان بكه‌ن، پۆلیسیان له رووداوه‌كه ئاگادار كردوه‌ته‌وه، پۆلیس ده‌رگای ژوره‌كه‌ی شكاند و دوو منداڵه كه، ته‌مه‌نیان دوو ساڵی ره‌تنه‌دابوو، ره‌وانی نه‌خۆشخانه‌یان كردن.
جیرانه‌كان به پۆلیسیان گوتوه، ئه‌وان له‌ماوه‌یی دوو رۆژدا هاواری منداڵه‌كانیان بیستوه، به‌ڵام به‌هۆی قفڵی ده‌رگاكه نه‌یانتوانیوه رزگاریان بكه‌ن.
لێكوڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه، كه باوكی منداڵه‌كان ته‌مه‌ن 33 ساڵ كرێكار بووه، له‌گه‌ڵ خێزانی كێشه‌یان هه‌بووه، ده‌رئه‌نجام هه‌ردووكیان رۆیشتون و ده‌رگایان له‌سه‌ر دوو منداڵه‌كه داخستوه، پۆلیس باوكی منداڵه‌كه‌ی به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی بۆ كوشتنی دوو منداڵه‌كه ده‌ستگیركرد.