پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە پێناو باشترکردنی داهاتووی خۆمان گۆڕانكاریمان كردووه‌ و پێشوازییه‌كی گه‌رم له‌ بڕیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌م
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا خۆشحاڵی خۆی به‌ ده‌ركردنی عێراق له‌ لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی مه‌ترسی زۆری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان له‌سه‌ره‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ ده‌ربڕی و پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه‌: "چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دارایی گشتی و شێوازەکانی ئەنجامدانی گرێبەست و ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەوازە سنوورییەکان و فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف کە لەلایەن کۆمپانیای دیلۆیتەوە وردبینی بۆ دەکرێت، بوونەتە هۆی ئەوەی ئێمە بەهێزتر شەڕی گەندەڵی بکەین".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "ئێمە لەسەنگەری  پێشەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانین بۆ پەکخستن و ڕیشەکێشکردنی هەوڵەکانی بەدەستهێنانی پشتیوانی دارایی و خۆپارەدارکردن لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە".

5432
5432

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

پێشوازییەکی گەرم لە بڕیاری یەکێتی ئەوروپا دەکەم بۆ لابردنی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە مەترسی زۆری سپیکردنەوەی پارەیان لە سەرە. لەم ساڵانەی دواییدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبەغدا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، پێکەوە کاریان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باربووکردنی دارایی تیرۆر و تۆڕەکانی تاوان، لە نێویشیاندا ئەنجامدانی زیادکردنی ئاشکرا و ئاڵۆگۆڕ و کاروباری نایاسایی بە دراو.

43254
43254

چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دارایی گشتی و شێوازەکانی ئەنجامدانی گرێبەست و ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەوازە سنوورییەکان و فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف کە لەلایەن کۆمپانیای دیلۆیتەوە وردبینی بۆ دەکرێت، بوونەتە هۆی ئەوەی ئێمە بەهێزتر شەڕی گەندەڵی بکەین و هەروەها توانیومانە بە شێوەیەکی باشتر، چاودێری داهاتەکانمان بکەین لە ڕێگەی بەستنەوەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سیستەمی بانکی جیهانی . ئێستاش لە ڕێگەی برەودان بە هەماهەنگیی دارایی و وەبەرهێنان لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا، ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتی بانکی ئاسانتر دەبێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا.

254
254

بۆ ئێمە لە کوردستان، ئەم بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا، هەنگاوێکی تایبەتییە، داعش هەوڵیدا و شکستی هێنا لە تێکدانی ژیانمان. بۆیە ئێمە لەسەنگەری  پێشەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانین بۆ پەکخستن و ڕیشەکێشکردنی هەوڵەکانی بەدەستهێنانی پشتیوانی دارایی و خۆپارەدارکردن لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ( گرووپی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی پارەدارکردنی داعش) .

44213
44213

ئێمە ئەم گۆڕانکاریانەمان لە پێناو باشترکردنی داهاتووی خۆمان ئەنجام داوە، چونکە ئەگەر ئێمە ئەم چاکسازییە ئابووری و خۆڕێکخستنەوەمان نەکردایە و ڕووبەڕووی کێشەی بازرگانی نایاسایی نەبووبوونایەتەوە، ئێستا ئەو دەرفەتەمان بۆ نەدەڕەخسا بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانمان لە ئەوروپا هەماهەنگیی بکەین.

ئەم سەرکەوتنەی ئەمڕۆ ئێمە بەدەستمانهێناوە، هاوکات لە گەڵ داننانی ئەوروپا بە هەوڵە هاوبەشەکانی هەولێر و بەغدا، پێویستە هاندەرێکی زیاتر بێت بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوانمان لە پێناو دابینکردنی ئایندەیەکی گەشی ئابووری بۆ نەوەکانمان.

54325432
54325432

من دڵنیام ئەمە دەبێتە وەرچەرخانێک لە هەنگاونانی کوردستان بەرەو دواڕۆژێکی جیهانیی و ئاسوودە و ئارام بۆ خەڵکی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

435254
435254