هۆشیار زێباری: ئێستا كاتی باسكردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار نییه
K24 – هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری، سه‌رۆكی شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكیدا لە به‌غدا بۆ كوردستان24 جه‌ختی له‌سه‌ر كاری به‌یه‌كه‌وه‌یی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كان كرده‌وه و له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و هه‌بوونی كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته رایگەیاند "كاتی باسكردنی ئه‌و پرسه نییه".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانه‌كه، له سۆشیال میدیا و ژماره‌یه‌ك په‌یج، لێکدانەوەی جیاواز بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی هۆشیار زێباری کراوە و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه پارتی كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار نییه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له‌و لێدوانه‌یدا، زێباری باس له نه‌بوونی كاندید ناكات و ته‌نیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ كاتی باسكردنی ئه‌و پرسه نییه.
هەروەک لە لێدوانەکەی بۆ پەیامنێری کوردستان24 گوتی: "نا نا جارێ كاتی ئه‌مه نییه و بۆ ئه‌و بابەتەش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه ده‌كه‌ین".
دوێنێ له دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردران.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به كۆی ده‌نگی 180 نوێنه‌ر هه‌ڵبژێردرا.
له باره‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، هۆشیار زێباری گوتی: دەبێ پابەندبین و مه‌غرور نه‌بین، شتی دیكه‌ش ماوه.
زێباری جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و كاری به‌یه‌كه‌وه‌یی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه و گوتی: "پێویسته هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كدی بین".