سۆپه‌رمان و سه‌ندرێلا، پێشوازیان لێده‌كردن
K24-هه‌ولێر
له پراگی پایته‌ختی كۆماری چیك، كارمه‌ندانی ناوه‌نده‌كانی پێكوته‌ی كۆڕۆنا، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترسی منداڵان له ده‌رزیه‌كه، جل و به‌رگی كه‌سایه‌تییه‌كانی نێو فیلیم كارتۆنییه‌كانی منداڵانیان پۆشی.
له ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی پێكوته‌ی ڤاكسینی كۆڕۆنا، سه‌ندرێلا و سۆپه‌رمان و كه‌سایه‌تی دیكه‌ی كۆمیدیی و پێكه‌نیناوی فیلیم كارتۆنیه‌كانی پێشوازیان له‌و منداڵانه ده‌كرد، كه بۆ وه‌رگرتنی پێكوته سه‌ردانی ئه‌وێیان كردبوو.
سه‌ره‌ڕای جێگیربوونی رێژه‌ی توشبوانی كۆڕۆنا له مانگی رابردووی وڵاتی چیك، حكوومه‌ت به‌رده‌وامه له درێژه‌پێدانی هه‌ڵمه‌تی پێدانی پێكوته به‌مه‌به‌ستی سنوردانان بۆ ڤایرۆسی ئیمۆكرۆن.
پاش ده‌رچونی بڕیاری كوتانی منداڵانی نێوان ته‌مه‌ن 5 بۆ 11 ساڵانه، گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانی پێدانی ڤاكسین، به‌و رێگا نوێیه پێشوازیان له منداڵان كرد.
نیكۆلا میلیخاروفا، كارمه‌ند له ناوه‌ندی پێدانی پێكوته رایگه‌یاند، وامان به‌باش زانی رۆژێك تایبه‌ت بكه‌ین به منداڵان، به سروشتی خۆشیان منداڵان له ده‌رزی لێدان ده‌ترسن، بڕیارماندا جل و به‌رگی كه‌سایه‌تییه كارتۆنییه‌كان بپۆشین، تاكو به‌بێ ترس پێكوته‌كه وه‌رگرن.