پێشمهرگه شكستی به ههوڵێكی هێرشی داعش هێنا
K24- ههولێر:
سەرچاوەیهك لە لیوای 3ی سەنگەریی سەر بە ھێزەکانی فەرماندەی زێرەڤانی لە میحوەری ناوهران بە کوردستان24ی راگەیاند، گرۆپێکی 7 کەسیی تیرورستانی داعش ھەوڵییان داوە سەنگەرەکانی پێشمەرگە ببەزێنن، بەڵام لە بەر ھۆشیاری و چاوكراوهییان، ھێزەکانیان پێیان زانیون و تەقەیان لێ کردوون و رێگەیان پێ نەداوە سەنگەرەکانیان ببەزێنن.
سەرچاوەکە راشیگهیاند، گیانی پێشمەرگەکان سەلامەتن و ھیچ زیانێکی گیانییان نەبووە و دوای تەقەکە چهكدارانی داعش پاشەکشەیان کردووە .
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەم ھێرشەی داعش لە نزیك گوندی (باریمان) بووه، کە دەکەوێتە میحوەری ناوران و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەمە یەکەم جارە داعش لەو سنوورە ھەوڵی ھێرشكردنه سەر ھێزەکانی پێشمەرگە بدات.