ڤاکسینی تایبەت دژی ئۆمیکرۆن بەرهەم دەهێنرێت

لە 24 کاتژمێری رابردوو، نزیکەی دوو ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە
ڤاكسین
ڤاكسین

K24 - هەولێر

لە دوو مانگی داهاتوودا ڤاکسینی تایبەت لە دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەرهەم دەهێنرێت.

کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکا رایگەیاند، تاوەکو مانگی ئاداری داهاتوو، ڤاکسینی تایبەت لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، لە جۆری ئۆمیکرۆن بەرهەم دێنن.

ئەمەش کەکاتێکدایە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، نزیکەی دوو ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە، کە یەک ملیۆن و 130 هەزاریان تەنیا لە ئەمەریکا بووە.

ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێ بە ناوی (B.1.1.529)، تەندروستی جیهانی بە ئۆمیکرۆن ناوی دەبات، سەرەتا لە ئەفریقای باشوور سەریهەڵدا، بە خێرایی زیاتر بڵاودەبێتەوە، ئێستا ئەو جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا گەیشتووەتە زۆربەی وڵاتان.