67 ساڵە جلی سوور دەپۆشێت

"كه‌ مردم با كفنه‌كه‌م سوور بێت"
نافیە جاز لە تەمەنی منداڵییەوە بەهۆی خەونێکەوە سوور دەپۆشێت - فۆتۆ: aa
نافیە جاز لە تەمەنی منداڵییەوە بەهۆی خەونێکەوە سوور دەپۆشێت - فۆتۆ: aa

K24 – هەولێر

ژنێکی باکووری کوردستان، بەهۆی خەونێکەوە 67 ساڵە جلی سوور دەپۆشێت دەڵێت: كه‌ مردم با كفنه‌كه‌م سوور بێت.

نافیه‌ جاز، ته‌مه‌ن 77 ساڵان كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی یه‌دیسوی پارێزگای چەولیگ (بینگۆل)ی باکووری کوردستان ده‌ژی، به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا بینیویه‌تی، 67 ساڵه‌ جلی سوور له‌به‌ر ده‌كات.

11 منداڵ و 23 نەوەی هەیە
11 منداڵ و 23 نەوەی هەیە

ئه‌و ژنه‌‌ خاوه‌نی 11 منداڵ و 23 نه‌وه‌یه‌، كاتێك ته‌مه‌نی 10 ساڵان بووه‌، پیاوێكی پیری ریشن هاتووه‌ته‌ خه‌ونی و پێی وتووه‌ تا ده‌مریت ره‌نگی سوور بپۆشه‌. كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی خه‌ونه‌كه‌، له‌و رۆژه‌وه‌ تا ئێستا جلوبه‌رگی سوور له‌به‌ر ده‌كات.

ئه‌و كه‌ ژیانی به‌ ره‌نگی سوور نه‌خشاندووه‌، هه‌ر له‌ بلوزه‌كه‌ی تا گۆره‌وییه‌كانی، له‌ ته‌نوره‌كه‌ی تا پێڵاوه‌كانی، هه‌مووی سوورن و له‌ پۆشاكه‌كانیدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ره‌نگه‌ نابێت.

پێڵاوەکانیشی دەبێ رەنگی سوور بێت
پێڵاوەکانیشی دەبێ رەنگی سوور بێت

نافیه‌ جاز له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ژنه‌ سوورپۆشه‌كه‌ ناسراوه‌ و سووریشه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ته‌مه‌نی سوور بپۆشێت.

نافیه جاز، گوتی: "له‌ خه‌ونمدا باپیره‌یه‌كی ریشدار پێی گوتم تا مردن پۆشاكی سوور بپۆشم. له‌وه‌تی بیرم دێت سور ده‌پۆشم. باپیریشم جلوبه‌رگی سووری بۆ ده‌هێنام. له‌ نه‌شته‌رگه‌ریش پێم گوتن جلوبه‌رگی سوورم بۆ بهێنن، ئه‌گه‌ر نا نه‌شته‌رگه‌ی ناكه‌م. سور بووه‌ به‌ به‌شێك له‌ ژیانم".

باسی لەوەشکرد: "كه‌ مردم با كفنه‌كه‌م سوور بێت".

لە ناوچەکە بە ژنە سوورەکە ناسراوە و دەڵێ: کە مردم با کفنەکەشم سوور بێت
لە ناوچەکە بە ژنە سوورەکە ناسراوە و دەڵێ: کە مردم با کفنەکەشم سوور بێت

سەرچاوە: AA