دڵی به‌راز بۆ پیاوێك چاندرا
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی 4 رۆژه پیاوێك له ویلایه‌تی "ماریلاند"ی ئه‌مه‌ریكا به دڵی به‌رازه‌وه ده‌ژی، داهێنانه‌كه له پزشكێكی پاكستانییه‌وه وه‌رگیراوه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له كۆلیژی پزیشكیی زانكۆی ماریلاند ئه‌نجام درا.
یه‌كه‌مجاره له جیهان نه‌شته‌رگه‌ری گواستنه‌وه‌ی دڵی ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێت، كه ده‌ستكاری جیناته‌كان كراوه و سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێنا، ده‌یڤید بینیت (ته‌مه‌ن 57 ساڵ) بووه یه‌كه‌م كه‌س، كه دڵی به‌رازی بۆ بگوارێته‌وه.
كوڕێكی ئه‌و پیاوه‌یه، كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ كراوه، به ماڵپه‌ڕی "USA TODAY"ی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی بۆ باوكم كراوه، ده‌توانم ناوی بنێم موعجیزه، ته‌ندروستی باوكم پێویستی به‌وه هه‌بووه، ئێستا به‌ده‌ستی هێنا.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه تیمێكی پزشكی به سه‌رپه‌رشتی "بارتیلی گریفیس" ئه‌نجامیان داوه، كه (9) كاتژمێری خایاندووه، پزیشكه‌كانی دڵی به‌رازێكی یه‌ك ساڵه‌یان بۆ چاندووه، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌خێو كراوه.
پزیشكێكی پاكستانی خاوه‌نی ئه‌و داهێنانه‌یه
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك توێژه‌ران له ویلایه‌تی ماریلاند و چه‌ند شوێنیكی دیكه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چاندنی دڵی به‌راز بۆ مرۆڤ كردووه، بیرۆكه‌كه‌ش له پزیشكێكی پاكستانییه‌وه وه‌رگیراوه، كه ناوی دكتۆر محه‌مه‌د محیه‌دین_ه، ئه‌و پزیشكه دڵی به‌رازی بۆ مه‌یمونێك له جۆری بابون چاند، گواستنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام مه‌یمونه‌كه دوای (9) مانگ به هۆكارێكی دیكه مرد.
دكتۆر محه‌مه‌د محیه‌دین، پزیشكی له زانكۆی كه‌راچی له پاكستان خوێندووه، زانكۆی میرلاندیش رایگه‌یاند، توێژینه‌وه‌كانی ئه‌و پزیشكه پاكستانییه بووه‌ته هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه.
له تۆمارێكی ڤیدیۆ، كه زانكۆی میریلان بڵاویكردووه‌ته‌وه، دكتۆر محه‌مه‌د محیه‌دین روونیكرده‌وه، "هه‌ستێكی خۆشم هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه ته‌واو بووه، كه له‌سه‌رووی پێشبینییه‌كانه‌وه بووه".
روونیشكرده‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌كمان به‌دی نه‌كردووه، كه ئه‌و ئه‌ندامه نوێیه له جه‌سته‌ی ئه‌و پیاوه ره‌تبكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 10 جیناتی ئه‌و ئه‌ندامه‌مان ده‌ستكاریی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش 6 جیناتی مرۆڤمان بۆی زیاد كرووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن بكات.
به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و پزیشكه پاكستانییه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ره‌وشه‌كه‌ی ته‌واو گۆڕیوه و ئێستا ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌یان بۆ بكرێت.