کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و باران دەبێت، لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بڕی دابارین زیاتر دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان هەور دەبێت لە هەندێک کاتدا دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور نمە باران دەبارێت.




