8 خۆراک بۆ ئەو کەسانەی رێجیمی کێش دابەزاندن دەکەن

ئەو خۆراکانەی کە دەتوانیت بە ئەندازەی خۆت بیانخۆیت
هەرچەنێکیان لێبخۆیت نابنە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە
هەرچەنێکیان لێبخۆیت نابنە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە

K24 - هەولێر:

ئەو کەسانەی پارێزگاری لە کێشیان دەکەن و رێگری لە زیادبوونی دەگرن، بەردەوام هەوڵ دەدەن کەمترین خواردن بخۆن و بەهۆی ئەمەو زوو هەست بە تێری دەکەن.

لە بابەتێکی وێبسایتی "سپۆتنیک"، ئاماژە بە 8 خۆراک دراوە کە بڕێکی کەمی کالۆریان تێدایە و هەرچەنێکیان لێبخۆیت نابنە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە، ئەوانیش:

1. بلوبێری، یەک کوپی پڕ لە بلوبێری تەنها 85 کالۆری تێدایە

2. خەیار، یەک خەیاری ئاسایی نزیکی 16 کالۆری تێدایە

3. نارنج، بە نزیکەیی یەک نارنجی گەیوو 90  کالۆری تێدایە

4. تەماتە، جگەلەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A و C و B2، یەک تەماتەی قەبارە ئاسایی 25 کالۆری تێدایە.

5. قەرنابیت، دژە ئۆکسانەکانی تێدایە و سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵە خۆراکیەکان ڤیتامین C و ڤیتامین Kـەیە، یەک قەرنابیت بە نزیکەیی 25 کالۆری تێدایە.

6. پرتەقاڵ، پرتەقاڵێکی قەبارە مامناوەند نزیکی 80 کالۆری تێدایە و زوو هەستی تێریت پێدەبەخشێت.

7. شلک، کوپێک شلک تەنها 50 کالۆری تێدایە، هەروها بەهیچ جۆرێک چەوری و سۆدیۆم و کۆلیسترۆڵی تێدا نییە، بەمجۆرەش دەبێتە خۆراکێکی زۆر باش بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە.

8. برۆکلی، بڕێکی زۆری ڤیتامینەکانی A و E و C و k تێدایە و یەک برۆکلی ئاسایی 30 کالۆری تێدایە. 

H.H