هەسەدە رێگە لە رووماڵی ئاژانسێکی نێودەوڵەتی دەگرێت

بیرە نەوتیەکانی دەرەوەی شاری قامیشلۆ
بیرە نەوتیەکانی دەرەوەی شاری قامیشلۆ

K24 - هەولێر:

هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە کارەکانی ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس"ـی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا راگرت.

بە گوێرەی تویتێکی حوسام حەمموود، رۆژنامەنووس و خوێندکاری زانستە سیاسیەکان، هێزەکانی سوریای دیموکرات، کارەکانی فۆتۆگرافەری ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی راگرت، له‌كاتێكدا رووماڵی ئەو زەرەر و زیانانەی دەکرد کە به‌هۆی كاركردن له‌ بیرە نەوتیەکانی دەرەوەی شاری قامیشلۆ بەریان کەوتووە.

دەلیل سولەیمان، رۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەرێکی ئاژانسی فرانس پرێسە کە لە رۆژئاوای کوردستان لە قامیشلۆ کار دەکات و رووماڵی رووداوەکان بۆ جیهان دەگوازێتەوە.

فرانس پرێس کۆنترین ئاژانسی هەواڵییە لە جیهاندا، کە لە ساڵی 1835 دامەزراوە و بارەگای سەرەکی لە شاری پاریسە. 

H.H