ڤیدیۆ.. لە سلێمانی کەسێک بە چەکەوە دەچێتە سەر فرۆشگایەک
K24 - هەولێر:
کەسێک لە شاری سلێمانی دوای ئەوەی بە چەکەوە چووبووە سەر فرۆشگایەک و هەڕەشەی لە هاوڵاتییەك کردبوو، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى رزگارى له بوونى رووداوێكى هه‌ڵكوتانه سه‌ر فرۆشگایه‌ك له گه‌ڕه‌كى رزگارى ئاگاداركرایه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى رزگارى گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه‌و توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه كه به تۆمه‌تبار بووه و هه‌ڕه‌شه‌ى پێكردووه له هاوڵاتییه‌ك كه له‌ناو فرۆشتگاكه‌دا بووه.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، تۆمه‌تبار ( ك ، ع ، ع له‌دایكبووى 1982 ) به‌بڕیارى دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 431 له‌یاساى سزادانى عێراقى راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
H.H