بیتکۆین بۆ سەرووی 42 هەزار دۆلار بەرزبووەوە
بەرێژەی %1 رووی لە هەڵشان کرد
K24 - هەولێر
بەهای دراوی بیتکۆین دوای ئەوەی بۆ ئاستی ژێر 40000 دۆلار دابەزی، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بەرێژەی %1 بۆ سەرووی 42 هەزار دۆلار بەرزبووەوە.
دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لەسەر ئاستی مانگانە بۆ نزمترین ئاست دابەزی و گەیشتە ژێر 40 هەزار دۆلار و بەوەش %5ی بەهاکەی لەدەستدا.
جەی هاتفیڵد ئابووریناس رایگەیاند ، ئەگەری هەیە ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە لەژێر گوشاردا بمێنێتەوە، چونکە کەوتووەتە ژێر گوشارەکانی کەمکردنەوەی دابەشکردنی سوو لە لایەن یەدەگی بانکی فیدراڵی ئەمەریکا.