بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان: سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد
K24 - هه‌ولێر:
زاگرۆس فه‌تاح، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌هۆی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م پیاده‌ی كردووه، یه‌كێتی ئه‌وروپا عێراقی له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی مه‌ترسی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان له‌سه‌ره، ده‌ركرد.
زاگرۆس فه‌تاح گوتی: "سپیكردنه‌وه‌ی پاره، دیارده‌یه‌كی جیهانییه و له هه‌موو وڵاتانی دونیا گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێده‌ده‌رێت، كه هه‌ر پاره‌یه‌كی نافه‌رمی، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بێت یان كه‌رتی تایبه‌ت و هاووڵاتییانه‌وه ئاڵوگۆڕی پێبكرێت، بۆ بازرگانیكردن به‌كاربێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بێت، به سپیكردنه‌وه‌ی پاره داده‌نرێت".
گوتیشی: بابه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، له وڵاتان گرنگییه‌كی زۆری پێده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌مبكرێته‌وه، له‌وه‌ش گرنگتر، بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و پارانه بۆ پاڵپشتیكردنی لایه‌نی دارایی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به‌كارنه‌یه‌ت.
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا له ساڵی 2015 رێنماییه‌كه‌یان ده‌ركردووه و له ساڵی 2016 جێبه‌جێیان كرد، كه له لیستێكدا 21 وڵاتیان به مامه‌ڵه‌كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره هه‌ژماركرد، به‌پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌و وڵاتانه مه‌ترسییه‌كی زۆریان له‌سه‌ره، كه له‌و سیسته‌م و میكانیزمه‌ی كاری پێده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه باوه‌ڕپێكراو نییه، كه‌واته ده‌بێت به وردی سه‌یری هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراقیش له ساڵی 2016 خراوه‌ته ئه‌و لیسته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش درووستكردبوو، له ئاڵوگۆڕی دراو، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ته‌نانه‌ت كاركردنی سیسته‌می بانكی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا ئاڵۆز كردبووه.
زاگرۆس فه‌تاح روونیكرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، كاری له‌سه‌ر ئه‌مه كرد، كابینه‌ی نۆیه‌م له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسیه كاری كردووه، یه‌كێك له‌و دۆسیانه، فرۆشتنی نه‌وت بووه، كه توانراوه و به شێوازێك رێكبخرێته‌وه، كه به پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان شێوازێكی شه‌فاف پیاده بكرێت، له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی نێوده‌ڵه‌تی وردبینی بۆ كراوه، كه به دیلۆیت ناسراوه، ئه‌وان وردبینیان بۆ حیساباتی فرۆشتنی نه‌وت كردووه، شه‌فافانه نیشانیاندا به چ پێوه‌رێك نه‌وت ده‌فرۆشین و چه‌ندیش ده‌فرۆشین.
روونیشكرده‌وه، دۆسیه‌یه‌كی دیكه، رێكخستنی خاڵه سنوورییه‌كان بووه، كه ئه‌و داتا و سیسته‌مانه‌ی زانیارییه‌كانی پێڕێكخراوه، دراوه‌ته حكومه‌تی عێراق، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه به چ شێوازێك كاڵا دێته هه‌رێمی كوردستان و چۆنیش كاڵا ده‌چێته ده‌ره‌وه، توانیمان ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی تێبپه‌ڕێنین، كه له ئه‌نجامی ئه‌و چاكسازییه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، سه‌ركه‌وتوو بێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان باسی له‌وه كرد، خاڵێكی دیكه له رێگه‌ی رێكخستنی مامه‌ڵه‌ی دراو و ئاڵوگۆڕی دراوه‌وه بووه، كه گۆڕانگاریمان تێیدا كردووه، ئه‌و جوڵه بازرگانی و ئاڵوگۆڕانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، هه‌وڵمان داوه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ده‌رچووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیسته‌می دارایی خۆمان كه خه‌رجی ده‌كات، رێكخستنه‌وه‌ی بۆ كراوه، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بووه له‌و پێوه‌رانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌یری كردووه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا توانیومانه ئه‌و داتایانه‌یان بده‌ینێ، تا بتوانرێت عێراق له لیستی ئه‌و وڵاتانه بێهێنرێته ده‌ره‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌رچوونی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له لیستی ئه‌و وڵاته مه‌ترسیدارانه‌ی تۆمه‌تبارن به سپیكردنه‌وه‌ی پاره، ده‌بێته هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی خۆی به‌رده‌وام بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بتوانین له‌سه‌ر سیسته‌می بانكی كار بكه‌ین، كار ئاسانی بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بكات، له‌گه‌ڵ بانكه نێوده‌ڵه‌تی و ئه‌وروپییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مامه‌ڵه بكات.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه سوودی بۆ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ده‌بێت، ده‌توانین بۆ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان سه‌رمایه‌دارانی ئه‌وروپا بهێنینه هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ش بتوانین زیاتر په‌ره به‌م سێكته‌ره گرنگه بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی له رێگه‌ی كاشه‌وه بگۆڕین بۆ سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و سیسته‌مێكی بانكی پێشكه‌وتوو له هه‌رێمی كوردستاندا درووست ببێت.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا عێراقی له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی مه‌ترسی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان له‌سه‌ره، ده‌ركرد، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و پێشوازی له بڕیاره‌كه كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دارایی گشتی و شێوازەکانی ئەنجامدانی گرێبەست و ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەوازە سنوورییەکان و فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی ڕوون و شەفاف کە لەلایەن کۆمپانیای دیلۆیتەوە وردبینی بۆ دەکرێت، بوونەتە هۆی ئەوەی ئێمە بەهێزتر شەڕی گەندەڵی بکەین".