پاپای ڤاتیکان پێشوازی لە خانمە ھونەرمەندێكی كورد دهكات
K24- مۆسكۆ:
ئەمڕۆ 11/1/2022 خانمە ھونەرمەندی کوردی روسیا، "دامە سڤێتلانا کەسیان" سەردانی پاپای ڤاتیکانی کرد و نوێترین ئەلبومی گۆرانیەکانی خۆی پێشکەش کرد.
دامە سڤێتلانا کەسیان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، باسی ناوەرۆکی دیدارەکەی لەگەل پاپای ڤاتیکان کرد و گوتی: ئەمڕۆ سەردانی پاپای رۆمم کرد و لە دیدارەکەدا نوێترین ئەلبومی خۆمم پێشکەشی کرد.
ههروهها گوتی: "پاپای رۆم باسی سەردانی عێراقی بۆ کردم و گوتی: دەزانم لە عێراق و سووریا چی دەگوزەرێت. ئاگادارە گەلی ئێمە بەناو چەند سەختی و تاڵیدا تێپەڕیوە و چەندە ژانی چەشتووە، بۆیە وهك گوتی: دەبێت هاوکاری و پاڵپشتیان بکەین و بۆیان بپاڕێینەوە و نزایان بۆ بکەین".
ئاماژهی بهوهشدا، "پاپا فرانسیس گوێی بۆ بەرھەمە کوردییەکەم گرت و زۆری پێی ئاسوودە بوو و گوتی: زۆر حهزم لەم جۆرە گۆرانیانەیه، ئەمە لەو جۆرە گۆرانیانەیه کە رەنگاڵەیی گەلە جیاجیاکان لەگەڵ خۆیاندا دەگوازنەوە".
ههروهها گوتی: "پاشان پاپی ڤاتیكان دەستخۆشی لێکردم بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ئەلبوومە نێونەتەوەییە و گوتی: من نزای خێر بۆ گەلی کورد دەکەم، بەڵێ بەم چەشنە دیدارێکی دورودرێژ و پڕ گفتوگۆی بەسوودمان ئەنجامدا لە ڤاتیکان، سڵاوێکی گەرمی بۆ گەلەکەمان نارد کە من لە دڵەوە زۆر پێی شادم".
H.B