سه‌در: به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌نگاو ده‌نێین
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، ئێمه هه‌نگاو به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌نێین و ده‌رگاكانمان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ش كراوه‌ن، كه دیدگا و خوێندنه‌وه‌یه‌كی باشمان بۆیان هه‌یه.
سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئێمه رێگه به هیچ بوونه‌وه‌رێك ناده‌ین هه‌ڕه‌شه له هاوبه‌شه‌كانمان و ئاشتی گه‌له‌كه‌مان بكات.. حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تی یاسایه، هیچ بوارێك بۆ هیچ سه‌رپێچییه‌ك له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه تێیدا نابێته‌وه".
سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ شه‌ڕی تایفی یان توندوتیژی نییه، یاساش حاكم ده‌بێت".
H.B