سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان دەکات

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.