كچێكی دیكه‌ی ئێزدی له كه‌مپی هۆل دۆزرایه‌وه و رزگار كرا
K24 – هه‌ولێر:
كچێكی دیكه‌ی ئێزدی كه له 2014ه‌وه له لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوو، دۆزرایه‌وه و به‌م نزیكانه به كه‌سوكاری شاد ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له رۆژئاوای كوردستان ماڵی ئێزدی توانیان سۆراغی رۆزا ئه‌مین، 19 ساڵ بكه‌ن، كه له 2014ه‌وه له لایه‌ن داعشه‌وه رفێندراوه.
ئه‌و كچه ئێزدییه له دوای داگیركردنی شنگال له (3ی ئاب/ ئۆگستی 2014)، له شنگال له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندراوه و براوه‌ته ته‌له‌عفه‌ر و پاشان گواستراوه‌ته‌وه بۆ سووریا.
رۆزا ئه‌و كاته‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، له گوندی حه‌ردان ژیاوه و ته‌مه‌نی ته‌نیا 12 ساڵ بووه.
رۆزا، ته‌نیا خۆی نه‌بووه، كه رفێندراوه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی رفێندراون و له لایه‌ن داعشه‌وه به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار به‌ڕێكراون.
به ئازادبوون و رزگاربوونی، رۆزا ده‌بێته شه‌شه‌م كه‌سی خێزانه‌كه‌ی كه رزگار بكرێت. هێشتا حه‌وت كه‌سی دیكه ماون له خێزانه‌كه‌ی، كه چاره‌نووسیان نادیاره.
ماڵی ئێزدی له رۆژئاوای كوردستان، رۆزایان وه‌رگرتووه، دوای ئه‌وه‌ی له كه‌مپی هۆل دۆزراوه‌ته‌وه و رزگار كراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رۆزا بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ زێدی خۆی و كه‌سوكار و خێزانه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پاكیزه‌یه‌ك پێشوازی لێ بكه‌ن.