دراوسێیەکی عێراق رێگە بە توشبووانی کۆرۆنا دەدات بێنە وڵاتەکەی

گەشتیاران بە پشکنینی پۆزەتیڤەوە دەتوانن گەشتی بۆ بکەن
فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی کوەیت
فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی کوەیت

K24 - هەولێر:

بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانیی شارستانی کوەیت کۆمەڵێك رێنمایی نوێ ئاڕاستەی ئەو هێڵە ئاسمانیانە دەکات کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوەیت کار دەکەن.

بە گوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانیی شارستانی کوەیت کە دەست کوردستان24 کەوتووە، لە ئەمڕۆوە (12/1/2022) توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگەیان پێدەدرێت بچنە وڵاتەکە.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات تووشبوون بەڵام قۆناغی مەترسیداریان تێپەڕاندووە، دەبێت ئەنجامی پشکنینی PCRـی پۆزەتیڤیان پێبێت کە دەبێت بەرواری پشکنینەکەیان لە نێوان 7 بۆ 28 رۆژ پێش رۆژی گەیشتنیان بێت بە فڕۆکەخانە، هەرچی کەسانی دی هەیە دەبێت ئەنجامی پشکنینی PCRـی پۆزەتیڤیان پێبێت کە پشکنینەکەیان لە نێوان 10 بۆ 28 رۆژ پێش رۆژی گەیشتنیان بە فڕۆکەخانە کرابێت.

نووسراوەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانیی شارستانی کوەیت
نووسراوەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانیی شارستانی کوەیت

H.H