له رووداوێكی هاتووچۆ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر 3 ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا ده‌فڕێت

K24 - هه‌ولێر:
كامیرای چاودێری له شه‌قامێكی ناوچه‌ی "چونگچینگ"ی چین دیمه‌نی رووداوێكی هاتووچۆی تۆماركردووه، كه به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه ئۆتۆمبێلێك به‌سه‌ر 3 ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا ده‌فڕێت و له ته‌نیشت ئۆتۆمبێلی چواره‌م به رێكی ده‌وه‌ستێت.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه، خۆی به شۆسته‌یه‌كدا كێشاوه و به ئاسمان به‌رزبووه‌ته‌وه و وه‌رگه‌ڕاوه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له رووداوه‌كه بریندار بێت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل، كه به رێكی له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌یه‌ك وه‌ستان، به‌ڵام دوای خۆپێداكێشانی ئۆتۆمبێلێكی خێرا به شۆسته‌كه، له 3 ئۆتۆمبێل تێپه‌ڕده‌بێت له نێوان بۆ شاییه‌كی ئۆتۆمبێلی سێیه‌م و چواره‌م به رێكی ده‌وه‌ستێت.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی چین ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، شوفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی رووداوه‌كه‌ی درووستكردووه، به سووكی بریندار بووه.